تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



پێچدانەوە
گەڕانەوە، وەسووڕان: ئای خۆزگە ببایە جێگە بۆ سانەوەیەک / لەم ڕێگە دوور و سووڕ و پێچ دانەوەیەک «خەیامی هەژار»
پێچرا
ئامرازی لە دار یان گڵێنە کە چرایان لەسەر دادەنا
پێچوون
کات بەخت کردن: زۆرت پێچوو، زۆرم پێچوو
کارتێکردن: بە جنێوان پێ ناچێ
پێچووکە
بسکی سەرتوێڵ: بێچووکە لەسەر هەنی بنەخشێ «مەم و زین»
پێچۆلەکە
گیایەکە وەک چنگی چێشکە دەچێ
پێچۆک
ڕەوڕەوەی پێگرتنی منداڵ
پێچەر
جەڕبادەر، ئامرازی پێچ دان
کەسێ کە دەپێچێ
پێچەن
تاباری لول دراوی ڕەشماڵ
داری ناوتابار لەسەری لول دەدەن
داری گوریسی بار توند کردن