تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



پیا
نۆکەر، خزمەتکار
بەودا: دارێکی پیاچوو
دان پیانان
ڕاستی گوتن، دەربڕینی جوابی ڕاست
بەشت زانین، نرخ بۆ دانان: کاورا دان بە منا ناهێنێ
دەست پیاگرتن
هام پیاڵە
کەسانێ کە پێکەوە شەراب دەخۆنەوە
برێتی لە دۆستی گیانی
هەڤ پیالە
هەڤ پەیالە
پیابردن
تێنان، دەناو خستن
پیادان
هێرش بردن
لەسەر گوێلاک دان
بەسەر هەڵکێشانی لێفە و عەبا و ...
پیادرون
بەسەردا دورین
پیادە
پەیا، کەسێک بە پێ یان سەفەردەکا، بەرانبەری سوارە
پیادەرێ
ڕێگەیی کە تەنیا پیادە دەبوێرێ و سوار تیا بڕ ناکا
پیارزک
پرێسکە، پریاسکە، بوخچەی بچوک بۆ کەل و پەل
پیاز پاک کردن
برێتی لە ریایی و تاریفی بە درۆ
پیازۆکە
گیایەکە وەک پیواز دەچێ، پیازە کێویلە