تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



شۆردراوە
شۆراوە، دانەوێڵەی لە ئاوا شۆراو
شۆرینەوە
شۆرانەوە، شردنەوە، شتنەوە
شۆڕاوە
گوڵینگەی شۆڕی سەروپێچ
پەرەنگی گوارە
ڕژانی ئاوی باران لە بانەوە
شیرخواردنەوە
فڕ کردنی شیر، نۆشینی شیر
شینبوونەوە
دووبارە سەرهەڵدانەوەی ڕووەک
لە پێخەنین ماندوو بوون: لە پێکەنین شین بوومەوە
دەس هەڵنەگرتن و پێ چەقاندن لە ویستنی شتێکدا
پیران کردنی مناڵ لە گریان
شینەشاوە
شاڤەشین، شاوە، شاوەشینکە
شیکردنەوە
هەلاجی کردن، لەبەر یەک هەڵوەشاندنی کوڵکە
تۆژینەوە لە باسێک
شێرانەوە
شارانەوە، لەبەرچاو ون کردن
شەبەقدانەوە
کەوانە کردنی تیشک