تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



زاراوە
شێوەی تایبەتی ئاخافتن
دەراوی دەم، زاوار
زانەوە
ئاو دەرچوون لە وشکانی: تەندوورەکەمان زاوەتەوە
ئاو لە کوێرەکانی هەڵقوڵینەوە: کوێرەکانی دەزێنەوە
زاوە
ئەستێرەیەکە
مناڵی بووە
لەدایک بووە
زرنگانەوە
دەنگ دانەوەی مس و زێڕ و زێو
درەنگ بوون کە بۆ شەو دەگوترێ: شەو زرنگایەوە با بنوین
دەنگ لە گوێ هاتن: گوێم زرنگایەوە
پندر بوونەوە
دوو جار لە کڵدا سووربوونەوە
زرووقانەوە
تریقانەوەی مناڵی ساوا
زروە
زبرە
گیایەکە
زریوە
ترووکەی ئەستێرە: ئەستێرە زریوە زریوانە
جریەوەی چوێلەکە
زنینەوە
هەستانەوەی دوای مردن
زوورانەوە
خورووی بەژانەوە کە پێست هەستی پێ دەکا
زڕانەوە
دەنگ دانەوەی وێک کەوتنی کانزا
زڕیانەوە
دەنگی زنجیر لە بزووتنا
زیت بوونەوە
ڕاپەڕین و ڕاکردنی جانەوەر
زیوە
بزاو، جووڵە، بزاڤ
زیو، دەنگی بەچکەمەلی ساوا
زێوە
چاک و پیر، گۆڕی پیاوچاکان، زیارەتگە
ناوی چەند گوند و مەڵبەندێک لە کوردستان