تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



باوباوێن
گاڵتە دەگەڵ مناڵا کردن و باوباو گوتن
باوێزە
باوەرێن، ئەو مێوەی کە با لە داری وەراندووە
باڵانوێن
ئاوێنەی باڵاڕوان
باڵوێز
بریکاری دەوڵەت لە دەوڵەتێکی تردا، سەفیر، سپاردەی میری
بلوێر
بلول
جێ میزی مناڵ لە بێشکەدا، لولک
بلوێر لێدان
نەی زەنین، بلوێر زەنین
بلوێربەزێن
مناڵێ میزی لە بلوێرەوە سەر دەکا
بریەتی لە مرۆی بزوز و دانە سەکناو
بناوبوێر
دەغەزدار، لە دەرووندا ناساز
بنەوێنە
خوار کەوە، لار کەوە، بچەمێنە، داهێنە