تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



وێڕینگە
گیایەکی گەڵادەرزی شیرەدار بۆ حەیوان خۆشە شیرەکەی بۆ دەرمان دەشێ
وێژ
پاشگری بەمانا جاوین، جوون: کاوێژ
پاشگری بەواتا: دابێژ: ئاردوێژ
پاشگری بە مانا قسەکەر: وتەوێژ
قسەکردن: وت و وێژ
خۆی، بۆ خۆی، وێش
حۆل و گێل: گێژ و وێژ
وێژانبەر
کەڵەوەبەند
وێژم
دەڵێم، دبێژم، ئەوشم
وێژن
ئێژن، دەبێژن، دەڵێن
وێژیاگ
گوتراو، وتراو، بێژراو