تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئاویتن
هاوێشتن، فڕێ دان
ئاویتە
تێکەڵاو، تێکەڵ،: هەرزن بێ ئاویتە نانی لێ نایە، چاوی کیژیش ئەمنی خستە ئەو گوڵە/ئیستە ئاویتەی گڵە، کوشتەی دڵە «هەژار»
بێچووی لە زگدا مردوو
ئاویەر
کێوێکە لە باشووری شاری سنە
ئەستەویر
ستێور، ئەستێور، قسر، ئاژاڵی مێ کە ساڵێک زکی پڕ نەبووە، لە زاوەستاوی کاتی
ئەنوویر
ترێ، بەری ڕەز، هەنگور
ئەنگوستەویلە
کلکەوانە، هەنگولیسک، ئەنگوشتەر
ئەویان
تاق کردنەوە: ئەویانم گەرەکە، ئەویان ناردبو
ئەویتر
ئەوەکەی دیکە، ئەڤێ دیتر
ئەوینی
دڵداری، عشق
چاوت پێ دەکەوێ، دەبینی، ئەیوینی