تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ویرە
بیرهاتنەوە، کەوتنەیاد
گۆرانی لەبن لێوانەوە: ویرەویر
کانزای سەخت
ویز
وز، دەنگی جانەوەری ژیلە وەک مێش و مەگەز و مێشوولەو زەرگەتە، وزە
ویزان
وزوزکردن، وزەوزکردن
ویزویز
جۆرێ قالۆنچەی کەسکی باڵدار کە ئەفڕێ
ویزویزە
جۆرێ مارمێلکەی درشت
ویزین
وزاندن، وزەکردن
ویزە
گیزە، دەنگی بەڕێوەچوونی گوللە
پەنامەکی پەلامار بردن بۆ کەسێ: بەدارەوە هاتە ویزەم شل شل کوتامی
ویس
بیست، شازدە و چوار
پاشگری بیستن، گوێ لێبوون: گوێنەویس
خووس، خووساو: خیس و ویسە
دەنگی جوچکە مەل: ویس ویس دەکا
ڕۆشنایی کەمی دوور: ئەستێرە ویس ویس دەکەن
ویس ویس
دەنگی جوچکەمەلی سوورەساقە
زریوە زریوی ئەستێران
ویسر
دارێکی ڕەشی بۆن خۆشە دەگە تەزبێحی لێ چێ دەکەن
ویش
ئەویش: بۆ ویش بێنە، لەویش گەڕێ