تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



باهوڕ
وڕەبا، هۆڕەبا، بای زۆر ساردی توند بە مژەوە
بزگوڕ
پارچەیەکی باریک لە قوماشی کۆن و ڕزیو
بووڕ
خۆڵەمیش، بووڵ
بۆچەکەهوڕ
بۆ چرووکی قەوی، بۆچەکەوڕ
بۆچەکەوڕ
بۆ چروکی زۆر
بەرزاخوڕ
ئەسپێ کە فێرە لە ئاخوڕی بڵند بخوا
خرچ و هوڕ
دەنگی داکرۆژتنی شتی تورت: خەیاری بەر قەپاڵ دابوو خرچ و هوڕی دەمی بوو
خوڕ
ئاوی بەتەوژم: ئەم چۆمە خوڕە
لەپاش وشەی خوێن دێت بەمانای خوێناو: خوێن و خوڕ
خوڕخوڕ
گوندێکە لە کوردستان بەعسی وێرانی کرد
ناوچەیەکە لە باکووری کوردستان
دەنگی ئاوی زۆر
داوڕ
دادڕ، دابڕ، پاژبووگ
دوکوڕ
جۆرێ مراوی، جۆرێ ئۆردەک