تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



عەبەنووس
دارێکی ڕەش و ڕەقی بەنرخە
عەزلێ کردوویی
ئەوینداری، حەزلێکردوویی
عەنزەرووت
شیلەی دارێکی دڕکاوەیە بۆ دەرمان دەشێ: پشتی ڕیش و شانی زامدارو جدەو بو ناعیلاج/چەند قورۆشێکم هەبو بۆم دا بە نەوت و عەنزەرووت، «شێخ ڕەزا»
غللوور
گای لەبەر قەڵەوی بزۆزو دانەسەکناو
بادی هەوا لەبەر دەوڵەمەندی و نازداری
غووشە
هێشۆ، وشی، هووشی
گوڵەدەخل
غوول
مێردئەزمە، دێوەزمە
غەور بوون
قوپانی زەوی
ڕۆچوون بە زەویدا
فایتوون
عەرەبانەی سواری کەوڵاخ دەیکێشا
فتروونە
شوێنی پەیوەند لە داردا
فجووق
دەنگی فڕینی کەو
فجووڕ
دەنگی فڕینی سوسک و کەو
فجووک
باڵندەی ئامادەی فڕین
فرتوونە
فەرتەنە، شێوان و تێکەوە هاویشتنی دەریا
فرتوونەک
شێوان و تێکەوە هاویشتنی دەریا