تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



شۆڕەوبوون
داهاتن، داهێڵڕان
شۆڕەوبووگ
داهاتوو، داهێڵدراو
شیرسووتو
مناڵێ کە لەبەر بێ شیری گەورە نەبووبێ
شینبوونەوە
دووبارە سەرهەڵدانەوەی ڕووەک
لە پێخەنین ماندوو بوون: لە پێکەنین شین بوومەوە
دەس هەڵنەگرتن و پێ چەقاندن لە ویستنی شتێکدا
پیران کردنی مناڵ لە گریان
شەبەق تێ بوون
کونابوونی دیوار و کاڵا
شەبەیخوون
پەلاماری شەوانە بۆ سەر دوژمن
شەتوور
خوار بردراو، قیلە و قاچ
شەخسێووەخسێ
دەستەی قەتڵ بڕینەوە
شەرمووت
گڵۆڵەی دەزووی دروومان
جۆرێ ماسی
شەلووک
دارووکەیەک کە دەموکانەی تێ هەڵدەسوون بۆ ڕاوەمەل
شەمبووز
چەمووش، وڵاخی ڕام نەبووگ، جۆتە هاوێژ و گازگر