تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



زرووق
ترس و لەلانە دەرپەڕینی نێچیر
گەمەی کەنی ساوا
زرووقان
بازرە بوون
تریقەی پێکەنینی منداڵی ساوا
زرووقانەوە
تریقانەوەی مناڵی ساوا
زرووقاو
بازرە بووگ
زرووکە
جرووکە، دەنگی مەلی بچووک
جیکی مشک
زرووکە زرووک
جرووکەجرووک
زقووم نایش
بەقوزەلقورت بوون، نۆش نەبوون
زلاقوونک
پووش بەقنگە، زل بەقوونە
زلبەقوونە
جانەوەرێکی چوار باڵی قنگ درێژە لە نێوان پەپوولە و کلۆدا، پووش بەقنگە
زلووبی
زرووبی، ناوساجی
زلووبیا
جۆرێ شیرنی لە شیرنی خانە ئەیکەن، لە ڕەگەزدا واتا: شیاوی پاروو لێ گرتن
زلکوور
کەسێ کە چاوی بە دیمەن ساغە و ناشبینێ