تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



وێچوو
پەسند، شایستە: زۆر پیاوێکی وێچوو بو
وەروو
دەخۆم
پڕزوو
بەهێز و تابشت
خۆراگر و پشودرێژ
چڵکەسوو
ئەوی وا چڵکی لێ خاوێن نابێتەوە
ڕابردوو
ڕووداوی نەماو، گوزەراو، بووردە
ڕاتوو
ڕاتووە، ڕاتبە، خێری نان و شتی تر کە بە فەقی دەدرێ
ڕادوو
هەڵاتنی کچ دەگەڵ کوڕ بێ پرسی دایک و باب
ڕاهاتوو
فێرکراو، فێرەکار کراو
ڕندوو
ڕنوو، کەویەبەفر
ڕنوو
کەویەبەفر، کڵێڵە، بەفری زۆر کە با ڕنیویە و لەسەر یەکی کۆ کردۆتەوە
ڕوو
چڕوچاو، دیم
لای بەرچاو: ڕووی زەمین، ڕوو کەوا
حەیا، شەرم: پیاوێکی بێ ڕووە
دەخۆڕادین: ڕووم نایە بی بینم
حورمەت و پایە: پیاوێکی زۆر بەڕووە لە دیواندا
چەم، چۆم
زەمینی سەخت، خار
بەفری سەهۆڵ بەستووی ڕەق