تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



جووکە
دەنگی باریک، نووزە
دەنگی بێچوی باڵدار
جووڵ
بزاو، دەگەڵ جم دەیڵێن: هەر جم و جووڵیانە
جووڵانەوە
بزوتن، جووڵان
جووڵاو
بزوتو، بزاوتو، تەکان پێ دراو
جوێ بوونەوە
لێک هەڵبڕان، دوور کەوتنەوە
ماڵ بەشکردنی برایان یان شەریکان
جیاوەبوون
جدابوونەوە
جێ بوونەوە
لە جێگەدا حەوانەوە: لەم ژورە جێم دەبێتەوە
جێ بەجێ بوون
حاوانەوە لە خانوو یان لە ئاواییدا
پێکهاتنی کار
جێ پێ لەقبوون
برێتی لە کەم و کورتی هێنان لە پایە و مایەدا
نەتوانین لە شوێنی خۆدا مان
جەزم بوون
حاڵ لێ هاتنی دەروێش
جەم بوون
کۆبوونەوە، خڕبوونەوە، کۆمەڵ کردن
حولوویسک
هەوێنی پەنیر