تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



تێهەڵچوون
پێداچەقان: دڕوێکم تێهەڵچوە
چونەناو بۆ کارێک
تێپەڕبوون
هاتن وڕۆیشتن
تێچوون
زیان دیتن، تێ شکان
بنەبڕ بون وفەوتان
خەرج هەڵگرتن: ماڵەکەم زۆری تێ چوە
تێکبەربوون
تێکەڵ بەیەک بون بۆشەڕ
تێکچوون
شێوان، لەبەریەک بڵاوبون
توڕەبون، لەباری ئاسایی لادان
تێکەڵ بوون
لێکدران، بەناو یەکدا چون
برێتی لە جوت بون نێر ومێ
تەخت بوون
ڕاست بونی شوێنی بەکەندو کڵۆ، برێتی لە تێک ڕخانی تەواو
تەرزەلووکە
گللێرکە، تەرزەی ورد
تەروتووشی
دەمی پڕ لە هەور وبارانی زۆر
تەرێق بوونەوە
تەریق بونەوە
تەسەلبوون
تێربون
تەلووکە
تالووکە، هیلاک، جێ یان کاری پڕ لەمەترسی، خەتەر
تەمێ بوون
پەند وەرگرتن، لەسزادانەوە، دەست لەکاری ناڕەوا هەڵگرتن
تەواوبوون
دروست وبێکەمایەسی بون
نەمان وخەلاس بون