تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



تونە
هەرنیە، هیچ نیە
تووناوتوون
بەیەکجاری فەوتان وئاسەوار نەمان: ئەی زاڵم! یاخوا تووناوتوون چی
توونخانە
ئاگردانی گەرماو
توونچی
ئاگرکەری ئاگردانی گەرماو
تێ هەڵچوونەوە
بەسەر گرتنەوە، سەر لە نوێ کردنەوە: بەکوردی دیسان زیندو دەبمەوە/لەودنیاش بۆ کورد تێ هەڵدەچمەوە
تێخونجان
تێ ترینجاندن، بەنهێم تێ نان
تەرتوتونا
هەرنەماو، لەبەین چو، فەوتاو بەیەکجاری
تەرێق بوونەوە
تەریق بونەوە
تەونۆکە
تەونی جاڵ جاڵوکە، تاری کاکڵەموشان
تەڕبوونەوە
حەیوان کەلە کا خواردن ڕزگار دەبێ وگیاشین دەخوا
برێتی لەو کەسانەی بەپیری ژن دێنن یا شو دەکەن
جاونانەوە
ڕایەڵکردنی داوی چرێشاوی بووزو
برێتی لە هاتوچۆکردنی زۆر و بەلەز
جونگ
رک، توڕەیی، قەڵسی، ڕق
گیایەکی گوڵ زەردی بۆنخۆشە، چونگ