تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



چاونەزێر
بەئێرەیی، چاوچنۆک
ڕژد، دەس قوچاو، تەماح کار
چاونەکراوە
بێ ئەزمون، نائاشنا بە کار، پیاوی هێشتا خاو
چاوچوونەخەو
چاوخەواڵووبوون
چرونەک
لوساوک، لوس، پلوسک
چوونەجەسە
پەلاماری بە سەبر و بەدزی بردن بۆ شتێ
چوونەژێر
ئیقرارکردن، ڕاستی گوتن
چەورونەرم
برێتی لە زمان لوس، مرۆخەڵەتێن بە قسەی خۆش
ڕووناک بوونەوە
ئاشکرا بوون و دەرکەوتنی ڕاستی ڕووداو
ڕوون بوونەوەی ئاوی لێڵ
ڕۆشن بوونەوە
دیار دان، دیاری دان
گەشانەوەی ئاگر