تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



شەولەبان
برێتی لە سەگی پاسەوانی ماڵ
وشەیەکە مناڵی پێ دەترسێنن: بنوو شەولەبان هات
باگردان
شەولەوەڕ
چەڕینی ئاژەڵ لە شەودا
عەلەولەمانی
جۆرێ هەنجیر
فوولەدۆ نەکردن
برێتی لە بێ ڕامان کارێ کردن
قاولەمە
قابڵەمە
برێتی لە خۆراکێ کە دەیبەن لە دەشت دەیخۆن
قولەتێن
ئاوێ کە قووڵی و چوارگۆشەی تا ئانیشکە
قولەقاچ
جومگەی پا، پشت قاپی پا
قولەمشتێ
بازیەکە، پشکیلان، کەڵەمستێ
قولەڕەشە
قوڵەڕەش
قولەک
گیایەکە
قوولەقوول
هەراهەرای زۆر، قوولەی زۆر: قوولەقوولی لە پاش گورگ ئەمەیە/ پەژیوانی دەمی مەرگ گەمەیە «هەژار»