تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



تاولەمە
پۆل گەشێن، پن چەرخێن، پیاڵە ئاساییەکی لە تێلی دەسک دارە خەڵوزو سکڵی تێدەکەن و هەڵی دەسوڕێنن تا بگەشێتەوە
توولەرێ
ڕچە، ڕێگەی باریک لە چیاوچۆڵ
توولەزەڕە
ڕێزەڵە، گیایەکە دەخورێ
توولەسەوز
گیایەکە بەرەکەی لە گۆیژ دەکاو بەرزە باڵایە
توولەنەمام
ڕیشەداری وباریک وڕاست وبەرزە باڵا
توولەک
وەرینی موی لەش: ڕێوی گەزیزەخواردو توولەک دەکا
برێتی لە تازە لاوی بێ موو
جولەکە
ئۆمەتی موسا پێغەمبەر، موسایی
دوولەپان
دووپەل، دووفاقە، دووحاچە
شولەمە
بەرچێڵە، بەرخەبە
شەولەبان
برێتی لە سەگی پاسەوانی ماڵ
وشەیەکە مناڵی پێ دەترسێنن: بنوو شەولەبان هات
باگردان
شەولەوەڕ
چەڕینی ئاژەڵ لە شەودا