تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



پوشەڵان
جێگەی وشکەگیای زۆر
پووشی بەرڕۆژ
برێتی لە پیاوی سوک و بێ نرخ
پێداهەڵخوشان
بەربینگ پێ گرتن و کێشە تێ هاڵاندن
پەڕوشک
پریشکی تراو، پرشەی شتی ئاوەکی
پەڕوشە
پەڕوش، چیلکەوچاڵ
چاوشارکێ
گاڵتەیەکە چاو دەبەستن و دەبێ بەچاوبەستراوی هاوگەمە بدۆزێتەوە
چاوشۆر
شووشەی تایبەتی چاوی ئێشاو شوتن