تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ساخوشک
میوەیێ لە بەر سا وشک کرابێ
سایەوشک
برێتی لە ڕژد، چرووک، چکووس، دەس قووچاو، ڕەزیل
شیرخوشک
دوو کچ یان کچ و کوڕێ پێکەوە شیری دایکێکیان خواردبێ
قەمووشک گرتن
سارێژبوون
کەشاو هاتنەوەی زەوی، بەگابوون
نەپەرووشک
چڕنووکی مەلی ڕاوکەر
نچیری مەلی ڕاوکەر
هەلاواوشک
وشکەڵوا
پاوشک
بەدقەدەم، پێ ڕەش