تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ورەبۆڵکە
گیایەکە
ورەبەر
بەترس، ترسێ کە پیاو لە کارو ئازایەتی دەخا: شاخێکی سەخت و ورەبەرە
بەورەشینکە
تورەقی
پایە بەرز بونەوە
توورەکانە
باجێ کە گزیر لە ڕایەتی دەستێنێ
توورەکەرێژ
تەپۆڵکەی دەسکردی بنیادەم
خاپورەوەڵات
وڵاتی وێران بووی کەسی تێدا نەماو
خاک بەتورەکەکێشان
برێتی لە وڵات وێرانکردن و لەبەین بردن
دوورەبەرد
کوچک هاویشتنی لە دوورەوە
زوورەبا
بای سوور، نەخۆشییەکی گرانە
زوورەڤا
گوندێکە لە کوردستان
زوورەک و دووبەلا
بەحاستەم، زۆر بەسپایی