تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ڕەوارە
پێچکەی لانک، پێچکی بێشکە
ڕەواز
شوێنێ کە زۆر ڕێگەی هاتوچۆی خەڵکە، ڕێباز
ڕێزە بەردی سەر ملەی کێو
ڕەواق
ئەو شیرە تراوەی لە شانە هەنگوین هەڵدەچۆڕێ، ڕنگاڵ
ڕەوان
هەرچییەک لە ڕۆیشتنا گە ناکا، وێستانی نییە: ئەسپی ڕەوان، ئاوی ڕەوان
خوێندنەوەی بێ گرێ کردن: ئەم کتێبەم ڕەوان خوێندەوە
کەسێ کە زگی دەچێ و گوێ شل دەکا
ناردن
شاری ئێرەوان
ڕەوان کردن
ناردن
باش فێربوون: دەرست ڕەوان کرد
ڕەواندنەوە
ترساندنی حەیوان و هەڵاتنی
بەند لە پزوو دەرکێشان
ڕاماڵ بوونی هەور بەهۆی با
ڕەوانی
زگ چوون
پەنجەرەی کە هەڵ دەدرێتەوە، پەنجەرەی عورووسی
دیرەکی میچ
ڕەوانەوە
ڕەمنای، کرانەوەی بەندی پزوو
ژاوای
جاوین، جووین