تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



فسفس پاڵەوان
خۆهەڵکێشی هیچ لە دەست نەهاتگ
فڕسوار بوون
لەخۆ بایی بوون
قارەوانە
جۆرێ دەفری پچوکی مسی بۆ شێو تێکردن
قامکەوانە
ئەو چەرمەی کە قامکی تێ دەکەن بۆ دروێنە یان کاری تر
قاپیوان
دەرکەوان: دەت وت تەمێ کراوە بە مەخسوسی قاپیوان/ خۆی کرد بە نێرە ترک و گوتی کیم بلر سزی؟ «شێخ ڕەزا»
قسەخواردنەوە
پەژیوان بونەوە لە ئاخافتنی خۆ