تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



واق
بیردان، جێگەی خەیاڵ: واقم وڕما، یانێ لەبیر کردنەوە کەوتم
زیقەی کەروێشک و ڕێوی لە بەر ئازار
بریتی لە زیقەی مناڵ
خاڵی
واق واق
ناڵە ناڵی ڕێوی و کەروێشک
ماسیگرەی سپی
ناوی جزیرەیەکە لە چیرۆکاندا کە شتی عاجباتی لێ بووە، قەدیم بە ژاپۆن گوتراوە
واق وڕمان
واق وڕ بوون
واقۆ
نەقەماسی، باقۆ
واقین
ناڵاندنی ڕێوی و کەروێشک
واقە
دەنگی ناڵاندنی ڕێوی و کەروێشک
واقەواق
دەنگی لە شوێن یەکی ناڵەی ڕێوی یان کەروێشک: هەر واقەواقی دڵمە بە دەستی فیراقەوە/وەک ڕێوییە کە هەر دوو گونی بێ بە فاقەوە «شێخ ڕەزا»
بریتی لە زیقەزیقی زارۆک
واقەکەر
بریتی لە ماڵاتی ماڵێ: واقەکەر لە ماڵما نیە
باواقۆرەت
چڵەنۆک، باواعەمرە
قەرواقە
قربۆق، بۆق، بەق
ئاواق
چۆڵ و بیابان، چۆڵگە
خانووی چۆڵکراوی بێ ئاوەدانی
ساواق
سەرمای زۆر
قڕواق
قرباق، بۆق، بەق
قەواق
مرۆی کاسە و گۆزە کەر، هەوڕەگەر، ئیربارکەر
واقەواق
دەنگی لە شوێن یەکی ناڵەی ڕێوی یان کەروێشک: هەر واقەواقی دڵمە بە دەستی فیراقەوە/وەک ڕێوییە کە هەر دوو گونی بێ بە فاقەوە «شێخ ڕەزا»
بریتی لە زیقەزیقی زارۆک
ڕەواق
ئەو شیرە تراوەی لە شانە هەنگوین هەڵدەچۆڕێ، ڕنگاڵ