تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



هەڵبرژان
پیش هەڵاتن لە گەرمان
برژانەوە و سووزانەوەی برین
هەتوان لە سەر دانان و برژاندنەوەی برین
هەڵبزۆق
بەرزەوە بوون و دا کەوتن بە پەلە پەل و نزیک بە زەوی: ماسی لە سەر وشکانی هەڵ دە بزۆقێ
هەڵبزۆقین
بەرزەوە بوون و دا کەوتنی لە دوای یەک و بە پەلە، هەلبزۆق
هەڵبوون
لە بەرە ژوور بوون
پێ بوونی ئاگر
جیا بوونەوەی تەڵەزم لە شتێ: بە کوتک لەو بەردەمدا کەمێکی لێ هەڵ بوو، دڵۆ لە دەستم هەڵ بوو
هەڵبچڕین
لە سەر فڕێدان: ئەم سەرە قوتوە هەڵبچڕە، مشەما لە برین هەڵبچڕە
هەڵبڕان
بڕان بە تیغ
جوێ بوونەوە: کاکم لە ئێمە هەڵبڕا
بڵند کران