تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



هەڵخڵەتێنە
هەڵخڵەتێن: شوان هەڵخڵەتێنە
هەڵداشتن
لە بەرزەوە فڕێدان: میزی هەڵداشت، خشتی هەڵداشت
هەڵدان
بەرەو باڵا فڕێدان
لێدان بە شاخ و شەق: شەقۆن تێ هەڵدان
بڵند کردن و دامەزراندنی چادر
مەحت کردن
قسە دەست پێ کردن: لە جوابا هەڵێ دایە
دەفر لە ئاوێ ڕا کردن: دە ئاوی هەڵدە)
تێ وەردانی ئاو لە دەفر
گوتنی ناو: ناوان هەڵدە بزانین کێ بوو
گەشە کردن: شیناوەردەکەت هەڵی داوە
پایە بەرز بوون: کاورا هەڵی داوە
بار خستنە سەر بارەبەر
زانینی ئەوە چیە: مەتەڵۆکە هەڵدان
خۆنیشاندان: کارگ سەری هەڵدا، کاکم لە ئاسۆ سەری هەڵدا
با کردنە ناو، فوودان: گووپت هەڵدە
هەڵدانەوە
بەرەو ژوور بردن: پەنجەرەکە هەڵدەوە، پەردەی هەڵداوە
شین بوونەوە دوای بڕین
گەڕانەوەی نەخۆشی
پەشیمان بوونەوە بۆ شتێ: سەر لە نوێ هەڵی داوەتەوە و ماڵەکەی دەوێتەوە
هەڵدران
چەقێنران: کە سێدارە هەڵدران زانیم شتێ هەیە
بەرپاکران: چادر هەڵدران