تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



هەڕەت
دەرفەت، کێس
جەنگە، کاتی زۆر بوونی شتێ: هەڕەتی جوانیم بوو، هاوین هەڕەتی میوەیە
هەڕەزاڵە
گیایەکە، رێزەڵە
هەڕەشە
گەف، گۆرەشە، هەڕ و گیڤ
هەڕەشەوگوڕەشە
هەڕ و گیڤ
هەڕەماسی
جۆرێ ماسییە ئێسکێکی وەک مشاری لە دەم هاتۆتە دەر
هەڕەپۆپە
کەڵەشێرێ کە پۆپەی قیت و ددانەدار بێ، پۆپەمشار
هەڕەکە
بزاو، بزووتن
مشارەکە، ئامرازی داربڕینەوەکە
داهەڕستن
بەسەریەکدا لکان و لێک توند بوون
گوهەڕاندن
گۆرێنەوەی شت بە شت
بێڵەهەڕ
گیایەکی کوێستانییە دەکرێتە گزرە