تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



خرچ و هوڕ
دەنگی داکرۆژتنی شتی تورت: خەیاری بەر قەپاڵ دابوو خرچ و هوڕی دەمی بوو
هوڕ
گێژ، تاساو
وڕبوون، تاسان
ئەستوور: مل هوڕ
قوڕ، حەڕی
جەواڵی زلی یەکتایی
خوڕەی ئاو
هوڕرە
وڕە، پەمۆی وەکری، بە حەلاجی کراو
مژ و ڕەشەبای سارد: ئەمڕۆ هەڕرەیە لە سەران
هوڕمان
تاسان، وڕمان، وڕبوون
هوڕە
مێشولەی درشت، مێشولەی تاو و لەزر
تەوم و سەرمای ناوەخت
لۆکەی پاک و شیکراو: وەک هوڕەی لۆکە نەرمە
گڕەبا، بای سەمون
گوندێکە لە کوردستان بەعسی وێرانی کرد
هوڕەم
ڕەوەدەبەراز
باهوڕ
وڕەبا، هۆڕەبا، بای زۆر ساردی توند بە مژەوە
بۆچەکەهوڕ
بۆ چرووکی قەوی، بۆچەکەوڕ
شەقوهوڕ
دەنگی زۆری شکان
فڕکوهوڕ
بەپەلە ڕاکردن
دەنگی بەردو داری بەتەوژم هاوێژراو
چرپوهوڕ
سرتەی زۆر
چزوهوڕ
دەنگی سوورەوەکردن و هەڵچۆقاندنی ڕۆن