تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



هاتەرێ ماتەرێ
جێژنە پیرۆزەی نەورۆز بە مانا ئەی ئاگر ئەی دایە. مناڵگەل لە شەوی نەورۆز دەچنە سەر بانان و دەڵێن: هاتەرێ ماتەرێ پیرۆزیتان بێتە سەرێ، لە ماڵانیشەوە خای سووکراویان ئەدەنێ
هاج
بزۆز، دانەسەکناو: مناڵێکی هار و هاج
گێژ، سەرگێژ: هاج و واج بووم
هاج ڕەشک
پەڕەسێلکەی ناوماڵان، حاجی ڕەشک، هاج هەجک
هاجاڕ
پنجاڕ، بنە گیایەکە ئەخۆرێ
هاجووج
عاجووج، ئاجووج
هاجی بایف
حاجی بایف
هاجە
داوێنی چادر
هاجەت
حاجەت، ئەسپابی ماڵ
هار
سەگێ کە لە نەخۆشی مێشکەوە شێت بووبێت
برێتی لە پیاوی بەدفەڕ و بەئازار
برێتی لە مرۆی زێرەک و وریا
برێتی لە ئۆقرەنەگر
خوار، ژێر، ژێروو