تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سەرنانەوە
داپۆشینی دەفر: سەری مەنجەڵەکە بنێوە
ئاوارەبوون
برێتی لە مردن
برێتی لە خەوتن
سەرنەخت
سەرقەلەن، هەر چی زیاد لە شیر بایی بۆ بەشودان بدرێ
سەرنەخوونک
گوڵەشلیرە
سەروسەنەمە
پێوقەدەم: ئەم ئاغایە سەر و سەنەمەی باش نەبوو
سەرکردنەوە
ترس لە دەست دانە کارێک
جۆش دانەوەی سەری ئامرازی کول بوی کانزا: گاسنەکەم سەر کردەوە
سەرگرتنەوە
پەیدا کردنەوەی گوم بووگ و دزراو
سەرەوخوار کردنەوە
سەمانەک
مەلێکی جنجیرە لە ڕەشۆڵە زلترە زۆرتر هێلانە لە هەر زندا دەکا، هەوێردە
سەندنەوە
ساندنەوە، ئەستاندنەوە
سەنەت
قەباڵە، نووسراو دەربارەی مڵکەوە
سەنەدۆک
سەمەندۆک، ساجووڕ
سەگ ڕەوێنەوە
کەسێ کە سەگ لێی دەترسن