تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



زانەیش
پێ زانین، ئاگەدار بوون
زرنگانەوە
دەنگ دانەوەی مس و زێڕ و زێو
درەنگ بوون کە بۆ شەو دەگوترێ: شەو زرنگایەوە با بنوین
دەنگ لە گوێ هاتن: گوێم زرنگایەوە
پندر بوونەوە
دوو جار لە کڵدا سووربوونەوە
زرووقانەوە
تریقانەوەی مناڵی ساوا
زستانەزێ
بەرخێ کە لە زستاندا لە دایک بووبێ
زنینەوە
هەستانەوەی دوای مردن
زنەکێش
گاسنێ کە قووڵ دەکێڵێ
زوورانەوە
خورووی بەژانەوە کە پێست هەستی پێ دەکا
زڕانەوە
دەنگ دانەوەی وێک کەوتنی کانزا
زڕنەقووتە
بەچکە چێشکەی تووک لێ نەهاتوو
زڕنەڤان
زۆر ناژەن، زۆر نالێ دەر
زڕیانەوە
دەنگی زنجیر لە بزووتنا
زیانەخورۆ
سەگێ کە فێری مریشک خواردن دەبێ
ڕەشەوڵاخێ کە خۆ دەدزێتەوە و دەچێتە ناو زەرعاتی خەڵکەوە
زیت بوونەوە
ڕاپەڕین و ڕاکردنی جانەوەر