تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



مڵکانە
داهاتی خاوەن زەمین لە ڕەعیەتان
مۆدنە
دەمنە، باسک، دار جگەرە: سەهم و نەسیب ئەسڵییە باسی گیا و گڵ نیە / تووتنە خەرجی سووتنە مۆدنە ماچی لەب دەکا «نالی»
مۆرانە
جانەوەری دارخۆر
مۆزەشینە
موزک: مۆزە شینە بە چووزەلە / گوێلکی خستونە هەلوەلە «هەژار»
میانە
مام ناونجی، دەستە
جێگە خەوی تەویلەوان لە تەویلەدا
ناوقەد، کەمبەر
ناوەندی پشت لە سەرەوە تا خوار
پارچەیێکی دارین لە قەدی قلیاناویدا
میرانە
باجێ کە دەدرێ بە میر
میرکەردەنە
هەویر شیڵان
مینە
مابەین، مینجا
سووکەڵەی حەمەدەمین، ناوە بۆ پیاوان
تۆژینەوە، پشکنین، شی کردنەوە
گوڵێکە
میوانخانە
دیوەخانی میوانان
جێگەی شەو مانەوەی میوانان بە کرێ
میچی قومارخانە
برێتی لە ڕوهەڵماڵاوی گوێ نەدەر بە عەیب و عار