تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



فینە
فێس، فێست، کڵاوی لە لبادی سواوەوە کە عەرەب لەسەری دەنێن
فەرتەنە
فرتەنە، فرتونەک
برێتی لە ئاژاوە و پشێوی
فەقیانە
ئانگوچک، ئەنگوچک، لەوەندی
قارونە
کرمی میوەی وشک
جانەوەری وردی جلکی خوری خۆر
قارەوانە
جۆرێ دەفری پچوکی مسی بۆ شێو تێکردن
قاشنە
جۆرێ ماسی پوڵەکەزەرد
قاقلەسۆنە
دۆشەکۆڵەی سەری عەنباڵان
قامکەوانە
ئەو چەرمەی کە قامکی تێ دەکەن بۆ دروێنە یان کاری تر
قانگڵەسوێنە
قافڵەسۆنە
قاوەخانە
دوکانی قاوەی کوڵاو فرۆشتن
دوکانی چای لێندراو فرۆشتن
قاپکزێنە
گیایەکە لە چێشت دەکرێ