تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



دەستکردنەوە
دەسپانکردنەوە
پارسەکی کردن، سواڵکەری
دەسەر کردنەوە
زیادکردنی کوت لە جل یا شتی قوڵە
دەم دانەوە
پشکوتنی گوڵ
دڕانی کوان
دەم ڕاست بوونەوە
دەور کردنەوە
پێداجوونەوی دەرس
زانەوە
ئاو دەرچوون لە وشکانی: تەندوورەکەمان زاوەتەوە
ئاو لە کوێرەکانی هەڵقوڵینەوە: کوێرەکانی دەزێنەوە
زرنگانەوە
دەنگ دانەوەی مس و زێڕ و زێو
درەنگ بوون کە بۆ شەو دەگوترێ: شەو زرنگایەوە با بنوین
دەنگ لە گوێ هاتن: گوێم زرنگایەوە
پندر بوونەوە
دوو جار لە کڵدا سووربوونەوە
زرووقانەوە
تریقانەوەی مناڵی ساوا
زنینەوە
هەستانەوەی دوای مردن
زوورانەوە
خورووی بەژانەوە کە پێست هەستی پێ دەکا
زڕانەوە
دەنگ دانەوەی وێک کەوتنی کانزا