تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



نەرم
پێچەوانەی زبر
پێچەوانەی ڕەق
نەرم بوون
لەڕەقی تەکینەوە
برێتی لە ڕازی بوون بە داوایەکی لە کەسێ دەکرێ
نەرم هاژۆک
نەرم و نیان
نەرم هژاندن
برێتی لە ڕازی کردن و هێنانە ڕەدا بە پێ هەڵگوتن
نەرم و شل
شل و مل
بنیادەمی بە حەوسەلە
نەرم و نۆڵ
نەرمی دوور لە زبرایی
نەرم و نیان
بنیادەمی بە سەبر و حەوسەلە
قسەی دوور لە تووڕەیی
نەرم کرن
نەرم کردن
نەرمان
زەوینی بێ بەرد و لە کێڵان خۆش، پێچەوانەی بەردەڵان
نەرمانی
نەرمان، پێچەوانەی بەردەڵان
نەرمایی
پێچەوانەی ڕەقی
نەرمژ
نەرم
نەرمژاندن
کارێ کردن کە ڕەق نەرم بێ
نەرمکاگۆها
شلکەی گوێ
نەرمکێش
بنیادەمی بە سەبر و پشولە سەرخۆ
نەرمۆڵ
نەرمی چکۆڵەی دڵگر
ناوە بۆ ژنان
نەرمۆڵە
پچکۆڵەی نەرم
نەرمی
پێچەوانەی زبری و ڕەقی
نەرمیچانک
زۆر نەرم
نەرمێ
قسەی دواندنی کیژی جوان
ناوی ژنانە
نەرمە
نەرمک
کیژی شل و مل
شلکەی گوێ
هەوایەک بە بلوێر