تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



لنگەوتلوور
لنگەللوور
لنگەوقووچ
لنگەوژۆر
لەنگەر
ئاسنی سەر بە قولاپی بە زنجیرەوە بۆ وێستانی گەمیە دەخرێتە دەریاوە
خۆ گرتن و ڕاوێستان لە سەر شوێنی باریک و بەرز: چۆنە لەم سەر دیوارە باریکە لەنگەری گرتوە
لە کارکەوتە
لە فڕین ڕاوەستانی باڵندە لە حەوا
لەنگەرئاویتن
ڕاوێستانی گەمی لە قەراخ دەریا
لەنگەرخانە
فەقیر خانە، ماڵێ کە پیر و پاتاڵ و فەقیری لێ بەخێو دەکەن
لەنگەرخستن
ڕاوەستانی کەشتی لە پەنا ئیشکانی
دامەزران لە شوێنێ: ئەوا لەم گوندە لەنگەرمان خستوە
لەنگەرفڕێدان
لەنگەرگا
قەراغ بەحر کە گەمیەی لێ ڕادەوەستن
لەنگەرگرتن
ڕاوەستانی گەمی لە شوێنێ
خۆڕاگرتن لەسەر بەرزایی
تۆزێ پشودان
باڵ لەراندن و ڕاوەستانی باڵندە بە حەواوە
لەنگەرە
ئەو شتەی لە سەعاتی گەورەدا شۆڕ بۆتەوە و جووڵە دەکا، پاندۆڵ
شەلی بەهەردوولادا شەل
لەنگەکردن
لەرزینی کەم لە بەرزییەوە
شەلینی کەم
مارانگەز
مار پێوەداو
مانگەسەوە
بەردێکی سپی بریقەدارە دەیکەنە خشڵ