تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



تاوانگاز
تاوبردو، کەسێ لە بەتینی تاو پێستی ئەسوتێتەوە
تفەنگاوێژ
مەودای هەرەت کردنی گوللە تفەنگ
کەسێ کە تفەنگ دەهاوێژێ
تێ هەڵەنگان
تێ هەڵەنگوتن، توش بونی شتێک وساتمە پێ بردن
جڕجۆنگانێ
شەڕانی و بەدفەڕ و نەگونجاو
جەنگاوەر
شەڕکەر، چەکداری بەشدار لە شەڕدا
خۆرەنگاز
خۆرزەدە، تاوبردوو، خۆربردگ
خۆرەنگازی
خۆربردگی، هەتاوبردوویی
دانگانە
بەهرەی دانگێک لە مڵک
درەنگان
دەمەدەمی ڕۆژاوا
زرنگان
دەنگ دانەوەی مس و زێڕ و زێو
برێتی لە بێ قەدر بوون
زرنگانەوە
دەنگ دانەوەی مس و زێڕ و زێو
درەنگ بوون کە بۆ شەو دەگوترێ: شەو زرنگایەوە با بنوین
دەنگ لە گوێ هاتن: گوێم زرنگایەوە
پندر بوونەوە
دوو جار لە کڵدا سووربوونەوە