تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بندک
ئەو شوێنەی تەوەرەی لە سەرە
بندۆک
دۆک، ئەو سپیاتیەی کە لە ڕۆنی کەرە تاواندندا سەر دەکەوێ
شۆکە، ئەو لیجقە شیرنەی لەپڵکی زرعات دەدا و ناشیرینی دەکا، ئەو سپیاتیەی لە پەڵکی ڕەز ئەدا
بڕندە
بڕرا: ددانی بڕەک بڕندەیە
بۆندار
خاوەنی بۆنی خۆش
بۆڵاندن
ورتەورتی گلەیی
بێ دواندن
ئاژەڵی نەزۆک
بێلندان
جەژنێکی خاچ پەرستانە
بەزاندن
شکست پێدان: لە شەڕدا بەزاندم
مێز دە لانکە کردن و لە بلوێر دەرکەوتن: مناڵەکە فێری بەزاندن بووە، شەو لە بێشکەدەمێزێ
بەقتاندن
تەقاندن: هەسەن کەڤر بەقتاند