تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



دەراندێز
جەژنی فەلەکانی ڕۆژهەڵاتی کە دەکەوێتە بیست و پێنجمی مانگی بەفرانبار، ئاگرێکی زۆر زل دەکەنەوە
دەرپەڕاندن
دەرکردن لە جێگە بە ترساندن و زۆر بۆ هێنان
قووچ کردنەوەی ئەندام: لە ماڵ دەرم پەڕاند، قونی دەرپەڕاندبوو
دەس ماشاندن
دەس ماشان
دەساندەس
نزیک و بەرانبەر بەیەک: گوندی ئێمە و گوندی ئێوە دەساندەسن
دەسباندەس
گەورەتر، بەهێزتر، زیاتر
دەست بە ئاو گەیاندن
برێتی لە چوونە سەر ئاودەست
دەست لێ وەشاندن
بەچالاکی لێدان یا بردن
برێتی لە شێت کردنی مرۆ بەدەستی جنۆکە
دەستندە
شت پێدان کەم کەم و بەئەژمار
دەستندەخۆر
برێتی لە کەسێ کە چاو لەدەست بێ و نانی بەمنەت بخوا
دەستەبەندی
دژی کەسێ یا کۆمەلێ دەستە ساز کردن، خۆبەخۆیی
دەسندە
شت پێدان کەم کەمە: نانمان بەدەسندە دەداتێ، دەستندە
دەسندەخۆر
برێتی لە کەسێ کە چاوی لە دەستی زڕدایکە یان نانی بە منەت دەخوا، دەستندەخۆر