تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئاسندڕک
دڕکە ئاسنینە، تێلی وارشی دڕکدار
ئافراندن
خوڵقاندن، درووس کردن، بەدی هێنان: خودێ هەر دوو ئەزمێن ئافراند
ئاواڵ منداڵ
کیسەیەکی پڕ لە ئاوی مناڵدان کە دوای مناڵ لە سکی زەیستان دەر دەچێ، جفت
ئەستاندنەوە
لێ سێنراو وەرگرتنەوە
قەرەبوو: تۆڵەی خۆم ئەستاندەوە
ئەستووندەک
داری کۆڵەکەی خێوەت و ڕەشماڵ: چادرە کەیان لە سەر نۆ ئەستوندەکانە
ئەسپیندار
سپیدار، سپیندار، دارێکی بێ بەری تێکوڵ سپی بۆ دارەڕاو سنعات دەکار دێ
ئەسپەندەر
گیایەکە بەرێکی گزمووڵە دەگرێ بۆ پووچ کردنی چاوزار دەیسووتێنن
ئەفەندی
وشەی ڕێزلێنان وەک بەگ، ئاغا
ئەمەندوچکە
ئەم تۆزە کەمە، ئەم تۆسقاڵە، ئەم کەمۆکە، شتۆکێکی زۆر کەم دەست نیشان کردن