تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بنتا
توولە نەمامی بێ لق و پۆپ
لق و چرۆی لە بنی دارەوە دەرچووە
بنتاتی
جۆرێک ترێ
بنتان
لای ژێرووی پەرژین و تیغەدیوار
بنتل
یەکەمین گوێزی گوێزێن، سەرە
دیانە، ددانە، بەردێکی چوک دەخرێتە بن بەردێکی زل تا نەگڵی
بنتیان
هەڵوای بە بنی مەنجەڵەوە چەسپاو
بنتیک
دروومانی کاتی کە جلدور دەیکا، پرۆ، پراوە
بۆگنتک
بۆنی میوەی ڕزیو
تورونتە
مشک گرە، مەلێکی بچوکی ڕاوکەرە مشک دەگرێ
تەلانتەڕە
گیایەکە لەبەرزایی دەڕوێ
تەنتەنە
بزەم بزەم، سەنسەنە، جەلال وشکۆ
جانتا
خورجێنی چکۆڵەی سەرشانی گەڕۆکان
چەمەدان، باوڵی
جەنتک
خورجێنی چکۆڵە کە بەسەر شانیەوە دەکەن
حەنتیکەخانە
جێگای ڕانانی شتی زۆر بەنرخ و کەونار
خنتوولە
کروشمە، ماتبوون و خۆخڕدان