تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



نابا
شتێ کە کەم دەس کەوێ
تیا جێگەی نابێتەوە: ئەم جەواڵە ئەم گەنمە نابا
توانای نیە: ئەم کەرە بارەکەی نابا
نایوات، نایبا
ناباو
بێ بڕەو، بێ ڕمین
دوور لەداب و دەستووری کۆمەل
ناباڵق
نابالغ، نەگەیوەتە بلۆق
نابووتی
لەدارایی کەوتن
پووتەکەیی
نابووتە
پووتەکە، پیسەکە، قرخنە
نابە
ڕەوانیە، نابێ، ناشێ: ولۆ نابە
نابەجا
پێچەوانەی ڕێو شوێنی ئاسایی
نابەجێ
نابەجا: بەجێ ماوم لە یاران نابەجێ ماوم ئەجەل زوو بە/ بە مردن لەم قسووری ژینە ئیستیعفا نەکەم چبکەم؟ «مەحوی»
نابەحەق
پێچەوانەی حەق و ڕاستی