تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



مژەک
قاقەز یان پەڕۆیەک کە لەسەر لەکەی تەڕی دادەنێن بۆ مریستنی
تامژاندن
فێرکردنی ساوا بۆ مەمک مژین
سەرمژانە
دارێکی کورتە لە نێوان نیر و ئاموردا
قرمژن
دەنگی تەقەی زل: تۆپ قرمژنی کرد، دارەکە شکا قرمژنی کرد
مژمژاندن
چاو تروکاندنی نائاسایی
مژمژۆک
شانەی هێشتا هەنگوین تێ نەکراو
گیایەکە گوڵەکەی دەمژن
هرمژاندن
نەعرە تەلێدانی شێر و دڕندە
هەڵمژان
لە ڕێگەی لووتەوە بردنە ناو دەروون: هەوا هەڵمژە، بۆنی هەڵمژە
لە ئاو دا خووسان، ئاو کێشانە ناوخۆ: لۆکە ئاو هەڵدەمژێ
مژین، هەڵەمکێشانی تراو بۆ ناو دەم