تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



مردن و سووتان
برێتی لە کۆشش کردن و تەقالای زۆر دان: مردم و سووتام دەگەڵم نەهات
مردومراو
تازەیابر
قسەیەکی لۆمە و تانەیە: ئەم مردومراوە بۆ کاری چاک ناکا؟
مردوو
مردگ
هەر شتێ لە تین و تاو کەوتبێ: قسڵی مردوو، گێچی مردوو، ئاگری دامردوو
مردگ
گیان تیانەماو
مردۆخە
مردۆخ: یا مناڵێکی سیس و مردۆخە / بۆتە پیاوێکی گورج و گۆڵ و پتەو «جەنابی مەلا»
مردی
مردگ، مردوو
وشەی پرسیار، ئاخۆ گیانت دەرچوو
تۆ گیانت لە لەشدا نەما: چەند نەخۆش بوی! مردی و زیندوو بوویەوە
مردەئارەق
خۆەدانی دەمی مردن