تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



مات
کز، کروشمە کردوو
خەمگین
کوڵە کردوو، دەرفەخت خواز لە کارێ
کەلا بەردی زلتر لە کەلای ئاسایی کە بۆ جۆرێ کەلایێن دەست ئەدا
قوڵکەی پچووک بۆ کایەی کەلابازی
سەرگەردان سەرسوڕماو
وشەیەکە بۆ لە کار کەوتنی شای شەترنجی دەڵێن
دۆڕاو لە کایەی شەترنج دا
ڕەنگی بێ بریقە
ئەوی تر لە ڕێزی خۆی: ئەو بەردانەی دە ڕێگەت گرتوە یەکیان ماتە
بێ درەنگ: لە گریانەکەی مات بوە
مانگ
ماتوڕا
تەمەڵ، تەوەزەل، کارنەکەر
ماتڵ کردن
لە کار وەدوا خستن
ماتۆڕ
ئامرازی وەکار خستنی مەکینە
پایسکلێ کە بە بەنزین دەڕوا، دوچرخەی بێنزینی
ماتە
خۆ کز کردن، کروشمە
ئاو تێگەڕان و ئاڵ و بۆڵ بوونی میوەی بێستان
تەمی بەر چاو
کووژەکەی چاوزار
گوندێکی کوردستانە بەعسی کاولی کرد
ماتەدان
خۆ بەزەویەوە لکاندن: کەروێشک ماتەی داوە
ئاڵ و بۆڵ بوونی میوە بێستان: بێستانەکە ماتەی داوە بەم زوانە پێ دەگا
ماتەم
تازیمانە، تازیەباری
ماتەمات
سەبرە سەبرە ڕۆیشتن
ماتەمی
تازیەبار
هاتەرێ ماتەرێ
جێژنە پیرۆزەی نەورۆز بە مانا ئەی ئاگر ئەی دایە. مناڵگەل لە شەوی نەورۆز دەچنە سەر بانان و دەڵێن: هاتەرێ ماتەرێ پیرۆزیتان بێتە سەرێ، لە ماڵانیشەوە خای سووکراویان ئەدەنێ