تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



لەنگەر
ئاسنی سەر بە قولاپی بە زنجیرەوە بۆ وێستانی گەمیە دەخرێتە دەریاوە
خۆ گرتن و ڕاوێستان لە سەر شوێنی باریک و بەرز: چۆنە لەم سەر دیوارە باریکە لەنگەری گرتوە
لە کارکەوتە
لە فڕین ڕاوەستانی باڵندە لە حەوا
لەنگەرئاویتن
ڕاوێستانی گەمی لە قەراخ دەریا
لەنگەرخانە
فەقیر خانە، ماڵێ کە پیر و پاتاڵ و فەقیری لێ بەخێو دەکەن
لەنگەرخستن
ڕاوەستانی کەشتی لە پەنا ئیشکانی
دامەزران لە شوێنێ: ئەوا لەم گوندە لەنگەرمان خستوە
لەنگەرفڕێدان
لەنگەر خستنی گەمیە
لەنگەرهاویتن
لەنگەر ئاویتن
لەنگەرهاویشتن
لەنگەر ئاویتن
لەنگەرگا
قەراغ بەحر کە گەمیەی لێ ڕادەوەستن
لەنگەرگرتن
ڕاوەستانی گەمی لە شوێنێ
خۆڕاگرتن لەسەر بەرزایی
تۆزێ پشودان
باڵ لەراندن و ڕاوەستانی باڵندە بە حەواوە
لەنگەرە
ئەو شتەی لە سەعاتی گەورەدا شۆڕ بۆتەوە و جووڵە دەکا، پاندۆڵ
شەلی بەهەردوولادا شەل
لالەنگەر
ئامرازێکی جۆڵایی