تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



لەتەر
پووز، بەلەک: بڕوانە ئەو لنگ و لەتەرە
لەتەچن
پارسەکی نان چنەوە لە ماڵان
لەتەچنی
پارسەکی، گەدایی
نێم لەتە
چارەگ
برێتی لە پارچەیەک نان
تۆلەترش
مام ڕێواس، گیایەکە دەرمانی کرمە
تەلەتەل
ماتەماتە، سەبرە سەبرەچون
سووربلەتی
گوێژی سوور، گێوژە سوورە
فیل و فیلەتەن
حەوترینگە
فیلەتەن
برێتی لە مرۆی زەبەلاح
برێتی لە ئازاو بەکار
قولەتێن
ئاوێ کە قووڵی و چوارگۆشەی تا ئانیشکە
قەلەتوورک
لاسکە گیای قلۆر
مەلەتیک
جۆرێ سێوە پایزە
ناعلەتی
نەحلەتی، شتی زۆر خراپ و بەڵا
پلەترازیان
پەژیوان بوون، پاشەکەز بوون