تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



لووتاوێژ
بۆگەنی زۆر پیس کە پیاو کەپۆی دەگرێ تا بۆی نەیە
لووتەوانە
خەزێم
سەردەرانەی زەق
لوور
حەپەی درێژی سەگ و گورگ و چەقەڵ
دەنگی بلوێر
ڕاست و تەخت
پێچ دراو: چاوان مەڕێژە بسکان مەکە لوور
بە تەوژم سەرەوژێر هاتنی باڵدار: بازەکە لوور بۆوە بۆ کەو
لووراندن
دەنگی درێژی سەگ و گورگ و چەقەڵ
دەنگی گێژاوی بە تەوژم: گێژاو لوورەی دێ
لووری
لایە، دەبنو
لوورەلوور
لوورەی بە شوێن یەکا
لووزەو
خزینی شتی ورد بە پڕایی: جەواڵ دڕا گەنم لووزەوی کرد
دەرچوونی ئاو لە کون و قەڵشتەوە بە تەوژمی: لووزەوم بەردەسەرێ نامەوێ جورعەی کەم کەم «هێمن»
سواری زۆر و بەپەلە: لووزەوی سواران سەری کرد
لووس
ساف، بێ گیاو بێ موو
حولی، بێ گرێ و زبری
برێتی لە جوان: ژنێکی لووسە
تەڕزوانی خۆڕێک خەر: بەسیە چیتر خۆ لووس مەکە
پلوسک
تاڤگە
قوون دەر
دەزگای ڕۆن لە ڕوەک گرتن
جێ هەڵنیشتنی مریشک و بۆقلە، لیس
لووس و پووس
تەواولووس، بێ هیچ زبری