تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



لاج
کوڕە جحێڵەی شۆخ و جوان
تەنیشت و لا، بۆ هێلکەی ئێژن
لاجامە
داری کەنارەی عارەبە
دیوارۆکەی بەرهەیوان
تیغەی نێوانژوور لە دار
وێنەی لە تەنیشتەوە
داری ئەولاولای لاشیپانە
لاجوەرد
بەردێکی بە قیمەت و زۆر سەختە ڕەنگی عاسمانییە، دەکرێتە قاشی ئەنگوستیلە یان دەیکەنە تۆز و لە ڕەسم کێشی دا بە کار دێنرێ
لاجوەردی
بەڕەنگی لاجوەرد
هەلاجان
ڕاژان بە حەواوە
هەلاجاندن
ڕاژاندن بە حەواوە
کەلاجۆیە
فریوباز، درۆهەڵبەست
قولاج
درێژایی نێوان قامکی زل و قامکی شادە بە ئاواڵەیی، گوێل
هەلاج
کەسێ کە بە کوتک و کەوان کوڵکە و خوری شە دەکاتەوە
ڕاژان بە حەواوە، هاتوچوو بە دالەقاوی